چارەسەرێک بۆ هەوکردنی میزڵدان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چارەسەرێک بۆ هەوکردنی میزڵدان

 

هەوکردنی میزڵدان یەکێكە لەو كێشانەیە، زیاتر ڕووبەڕووی خانمان دەبێتەوە. جگە لە دەرمانكردنی لە لای پزیشكی پسپۆڕ، چارەسەری سروشتیش بێ كاریگەر نییە.

پزیشكانی وڵاتی رووسیا ئاشكرای دەكەن، كەڵكوەرگرتن لە خواردنەوەی ئاوی ئەنەناس، سوودوەرگرتن لە خواردنەوەی ئاوی مەعدەنووس، خواردنەوەی رۆژانەی پەرداخێك ئاوی لیمۆ و هەروەها خواردنەوەی چای زەنجەبیل، كاریگەرییان هەیە لەسەر تەندروستیی میزڵدان.

ئەگەر كێشەیەكی لەم شێوەیەت هەیە، پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشك بكەی و رۆژانەش گرنگیی بە خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراكانە بدەی، كە باشترین كاریگەرییان لەسەر ئەم كێشەیە هەیە.