دوای ڕەنگکردنی قژت ئەم کارانە بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوای ڕەنگکردنی قژت ئەم کارانە بکە

 

زۆربەی خانمان دوای رەنگکردنی قژیان، نیگەرانی ئەوەن، دوای ماوەیەکی کەم قژیان مەیلەوسوور دەگۆڕێت، یاخود خێرا ڕەنگەکە لە دەست دەدات.

شارەزایان و پسپۆڕانی بواری مەیکاپ پێیان وایە، دوای رەنگکردنی قژ، پێویستە خانمان هەندێک رێنمایی جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی رەنگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر وەکوو خۆی بەسەر قژەوە بمێنێتەوە.

ئەوان لە بەشی جوان ببە لە ماڵپەڕی (بەیتوتە) ئاشکرای دەکەن، پێویستە دوای رەنگکردنی قژ بەدوای شامپۆیەکی گونجاوەوە بن، کە تایبەتە بە قژی رەنگکراو. دوای رەنگکردنی قژت وا باشترە کەمتر وشککەرەوە بەکار بهێنیت و تەنیا بە خاولی قژت وشک بکەوە، پێویستە له کاتی حەمامکردن قژت بە ئاوی زۆر گەرم نەشۆی، چونکە فولیکولەکانی تاڵەکانی قژ چالاک دەبن و ڕەنگی قژ دەگۆڕن.