زەیتی ئەم گوڵە ئازاری ددان ناهێڵێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زەیتی ئەم گوڵە ئازاری ددان ناهێڵێت

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشكان و پسپۆرانی بواری ددان، یەكێك لەو مادانەی لە بواری چاككردنەوە و پڕكڕدنەوەی ددان بەكار دێت، زەیتی گوڵی مێخەكە، کە سوودی زۆری بەم بوارە گەیاندووە.

لەمەڕ ئەم بابەتە، پزیشكان لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشكرای دەكەن، زەیتی گوڵی مێخەك كاریگەریی باشی هەیە لەسەر لەناوبردنی ئێش و ئازاری ددان. كاتێك ددانت ئازاری هەیە، بە چەند دڵۆپ لەم زەیتە دەرمانی بكە.

زەیتی گوڵی مێخەك بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندیی پاككەرەوەشی هەیە، هەوکردنی ددانەكان كەم دەكاتەوە، تەنیا پێویستە بە چەند دڵۆپ زەیتی گوڵی مێخەك ددانت شێدار بكەی، پاشان هەست بە كاریگەرییەكەی دەكەی.