بەم رێگەیە فشاری خوێنت چارەسەر بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەم رێگەیە فشاری خوێنت چارەسەر بکە

 

دکتۆر کریستینا پیترسۆن، توێژەری تاقیگەکانی زانکۆی (پێنسێڵڤانیا) لە وڵاتی ئەمریکا، دوای توێژینەوەی ورد و زانستی لەسەر بەهاراتەکان و سەوزەی وشککراو بۆی دەرکەوت، کەڵک وەرگرتنی رۆژانە لە بەهارات و سەوزەی وشک، یاخود تێکەڵکردنیان لەگەڵ خواردنەکان، لە رووی تەندروستییەوە کارێکی زۆر بەسوودە.

ئەم دکتۆرە، کە لە بواری خۆراکیشدا پسپۆڕە، ئاشکرای دەکات، سوودوەرگرتنی رۆژانە لە بەهارات و سەوزەی وشککراو وەکوو دەرمانێکی سروشتیی وایە، بۆ ئەو کەسانەی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە، یاخود فشاری خوێنیان زۆرە. ئەگەر فشاری خوێنت بەرزە، هەوڵ بدە رۆژانە سوود لە بەهاراتەکان و سەوزەی وشک وەربگری.