بەم نزیکانە پارتى بارەگایەک لە ناو شارى مووسڵ دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەم نزیکانە پارتى بارەگایەک لە ناو شارى مووسڵ دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسى لقى 14ى پارتى لە مووسڵ رای گەیاند بڕیارە بەم نزیکانە بارەگاکانیان لە شارى مووسڵ بکەنەوە و سەرەتاش بارەگاى ناوچەیەک دەکەنەوە، پاشان بارەگاى لق و ناوچەکانى دیکە لەو شارە دەکەنەوە.

عەلى خەلیل بەرپرسى لقى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند "دواى سەردانى شاندێکى پارتى بۆ شارى مووسڵ و گفتوگۆکردن لەبارەى کردنەوەى بارەگاکانى پارتى لەو شارە، بڕیارە بەم نزیکانە بارەگایەک لە سەنتەرى شارى مووسڵ بکەینەوە، کە بارەگاى لیژنەى ناوچەیەکى سەر بە لقى 14یە لەو شارە، بەڵام بارەگاکانمان لەو شارە بەهۆى شەڕى داعشەوە وێران بوون و ئێستا بەدواى باڵاخانەى دیکەدا دەگەڕێین".

هەروەها رای گەیاند "ئەگەر بارودۆخى عێراق لە رووى سیاسى و ئەمنییەوە لەبار و گونجاو بێت، دواى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بارەگاى لقى 14ەش لە مووسڵ دەکەینەوە، کە ئێستا لە ناحیەى فایدەیە لە سنوورى پارێزگاى مووسڵ".

عەلی خەلیل ئاماژەى بەوەش کرد "پارتى خاوەنى پێگەیەکى جەماوەرى بەهێزە لە سنوورى پارێزگاى مووسڵ و خاوەنى مۆڵەتى فەرمییە لە عێراق بۆیە مافى خۆمانە بارەگامان هەبێت و موماسەرەسەى مافە سیاسییەکانى خۆمان بکەین".