ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێكی سنووری قەزای خانەقین تەرمی گەنجێک بە کوژراوی دزۆرایەوە.
عارف عادل، بەرێوەبەری ناحیەی جەبارەی سەر بە قەزای خانەقین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی8ی2021، لە گوندی تەلنەقاری سنووری ناحیەی جەبارە تەرمی گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە".
گوتیشی: "تەرمی كوژراوەكە پاش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادیی بەمەبەستی توێکاری".
لای خۆیەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆیسی دیالە، بە (باسنیوز) راگەیاند: "گەنجەکە ناوی (ل،م)ەو گوللەیەک نراوە بە سەرییەوە و تەرمەکەی لە نزیک گۆڕستانێکی دەڤەرەکە دۆزراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".