ئێوارەی دوێنی چوارشەممە لە قەزای کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک تەقە لە برایەکی خۆی دەکات و برینداری دەکات.
كامەران عومەر، بەرێوەبەری پۆلیسی کفری، بە (بسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی چوارشەممە 4ی8ی 2021 لە قەزای كفری بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك بە دەمانچە تەقەی لە برایەکی خۆی کرد و برینداری کرد و پاشان هەڵات".
گوتیشی: "بریندارەكە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە و ئێستا هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، هەروەها بڕیاری دەستگیركردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە".