هەرێمی کوردستان پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئیماڕات پتەوتر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەرێمی کوردستان پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئیماڕات پتەوتر دەکات

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ شاندێکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان سەردانى ئیمارات دەکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى گفتوگۆ و دروستکرنى هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانى ئەو وڵاتە.

د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەمەبەستى گفتوگۆکردن و دروستکردنى هەماهەنگى لە نێوان هەردوولادا، ئەمڕۆ سێشەممە 3/8/2021 شاندێکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ چەند سەرمایەدارێک سەردانى وڵاتى ئیمارات بکەن، بۆ ئەوەى لە نزیکەوە قسە لەسەر ئەنجامدانى کارى هاوبەش بکەن لە نێوان هەردوولادا لەگەڵ کۆمپانیا و سەرمایەدارانى ئەو وڵاتە".

راشیگەیاند: "سەردانى شاندەکە گرنگە بۆ ئەوەى هەماهەنگى لە بوارى ئابوورى و وەبەرهێنان لە نێوان ئێمە و ئەواندا هەبێت، چونکە ئیمارات دەتوانێت ڕۆڵى هەبێت لە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى گرنگ و سوود لە ئەزموونى ئەو وڵاتە وەربگرین".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "جگە لەو سەردانەش،بڕیارە لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا دوو شاندى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان سەردانى هەریەک لە وڵاتانى ئیتاڵیا و هۆڵەندا بکەن، کە ئەوانیش دوو وڵاتى گرنگن لە رووى پیشەسازى و کشتوکاڵى، بۆ ئەوەى ئێمە بتوانین سوود لە ئەزموونى ئەوان وەربگرین چونکە ئەو دوو وڵاتە ئەزموونى باشیان لەو دوو بوارەدا هەیە، بۆ نموونە هۆڵەندا ئەزموونێکى ئێجگار باشى لە پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵدا هەیە، ئەمەش بۆ هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ زۆر گرنکە".