چەند ڕێنونییەک بۆ خانمانی دووگیان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەند ڕێنونییەک بۆ خانمانی دووگیان

 

خانمان لە قۆناغی دووگیانیدا، کە قۆناغێکی هەستیارە، پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن. هەندێک خۆراک هەن وەکوو پێویستییەکی رۆژانەیە بۆ خانمانی دووگیان و پێویستە ڕەچاوی تەندروستیی خۆیان و منداڵەکەیان بکەن.

پزیشکان و شارەزایان سەبارەت بەم بابەتە لە گۆڤاری تەندروستیی( سێو) روونکردنەوەی زیاتر دەدەن و جەخت دەکەنەوە، پێویستە رۆژانە خانمانی دووگیان چەندان جار سوود لە خواردنی شیرەمەنییەکان، یاخود ئەو بەرهەمانە وەربگرن، کە لە شیر دروست دەبن، چونکە خانمان لەم قۆناغەدا زۆر پێویستیان بە کالسیۆم هەیە. ڤیتامینی جۆری A یەکێکە لەو ڤیتامینە بەسوودانەی، کە لە قۆناغی دووگیانیدا زۆر کەڵکی بۆ خانمان هەیە و پێویستە گرنگیی پێ بدرێت. بەشێک لەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، بریتین لە: گێزەر، کدوو یاخود کوولەکە، پەتاتەی شیرین، سپێناخ.

خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە رێژەیەکی زۆر کالسیۆم و ڤیتامینی A ، جگە لەوە تەندروستیی خانمانی دووگیان دەپارێزێت، لە رووی گەشەوە منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی له منداڵدانی دایکیدا گەشە دەکات و کاریگاریی ئەرێنیشی هەیە لەسەر تەندروستیی ئێسقانەکانی منداڵ.