گرنگیی خواردنی گۆشت بۆ منداڵان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گرنگیی خواردنی گۆشت بۆ منداڵان

 

بەگوێرەی زانیارییەکان (دویچەوله) توێژینەوەی پسپۆڕان و پزیشکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، ئەو منداڵانەی گۆشتیان پێ خۆش نییە و گۆشت ناخۆن، لەداهاتوودا دڵیان لە دڵی ئەو منداڵانە تەندروستترە، کە حەزیان له خواردنی گۆشتە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، جەستەیان تووشی کەمیی مەوادی خۆراکیی کانزایی و کەمیی ڤیتامینەکان دەبێت.

پزیشکان دوابەدوای ئەنجامی توێژینەوەکانیان جەختیان کردەوە، ئەو منداڵانەی لە تەمەنی گەشەکردندان و حەزیان لە خواردنی گۆشت نییە، زووتر تووشی پووکانەوەی ئێسکەکان دەبن و وەکوو پێویستیش گەشە ناکەن، باڵایان بەراورد بە منداڵەکانی تر کورتتر دەبێت.