كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک له پێگەی فەرمیی (تەندروست بە)، باس لە خواردنی میوە دەکەن لە کاتی ژەمی بەیانیدا.

پسپۆڕان پێیان وایە، خواردنی میوە بە گەدەی خاڵی و لەجیاتی نانی بەیانی، لە رووی تەندرووستییەوە کارێکی زۆر بەسوودە و دەیسەلمێنن، میوە دەتوانێ جێگرەوەی نانی بەیانی بێت، چونکە بەیانییان ریخۆڵەکان پاک دەکاتەوە و پڕۆسەی گۆڕانی کیمیایی مەوادی خۆراکی لەناو لەشدا (مێتابۆلیسم) باشتر ڕێک دەخات، بۆیە جاروبار لەجیاتی خواردنی نانی بەیانی، دەتوانی سوود لە خواردنی میوە وەربگری.

جێی باسە، میوەکان هەڵگری رێژەیەک شەکری سروشتین، کە کاریگەرییان هەیە لەسەر پڕۆسەی مێتابۆلیسمی جەستە.