كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرچاوەیەكی فەرمیی یەكێتی: لاھور جەنگی تۆمەتبارە بە گەندەڵی و داڵدەدانی تاوانباران

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە میدیای فەرمیی یەكێتی، لە زاری سەرچاوەیەکی رەسمیی حزبەكەوە بڵاوی كردەوە كە لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەھیدان.

ماڵپەڕی "پی یو كەی میدیا"ی فەرمیی یەكێتی هەروەها لە زاری سەرچاوە فەرمییەكەی یەکێتی گواستووەتەوە كە لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاون لە کەیسی گەندەڵی ھەمەجۆر کە دادگا بەرەسمی داوای کردوون.

ئەم لێدوانەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و نزیک لە هاوسەرۆكایەتیی یەكێتی، ماوەیەك وەک دوا وادە دیاری کراوە بۆ لاهوور جەنگی تا بەیەکجاری کوردستان بەجێ بهێڵێت، ئەگەر ئەو داوایە جێبەجێ نەکات، ئەوە لەڕێی یاساوە و بەپێی رێوشوێنی دادگا رووبەڕووی لێکۆڵینەوە و زیندانیکردن دەبێتەوە.