دەستەی ژینگە سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس و چالاكوانان دەكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەستەی ژینگە سوپاسی پێشمەرگە و پۆلیس و چالاكوانان دەكا

 

ده‌سته‌ی پاراستن و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێزو سوپاس و پێزانین بۆ پێشمەرگە و پۆلیسی داراستان و چالاكوانان دەنێرێت كە لە ماوەی رابردوودا ئاوی خواردنەوەیان بۆ باڵندە و ئاژەڵە كێویەكان دابین كردووە.

دەستەی ژینگە لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە تیایدا هاتووە: " رێز و سوپاس ئاراسته‌ی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌و رێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و چالاكوان و كه‌سانی دڵسۆزی كوردستان ده‌كەین كه‌ له‌م وشكه‌ساڵیی و گۆڕانكارییه‌ له‌كه‌ش و هه‌واو ده‌ركه‌وتنی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌راندا ئاویان بۆیان دابینكرد".

ئەوەش خراوەتە روو، " ئەو كەسانە له‌ماوه‌ی رابووردوو ئێستادا چه‌ندین حه‌وزو گۆل و تانكی ئاویان له‌ده‌شتایی و ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكاندا دانا، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییه‌كان، وه‌ك هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتیی به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ی كوردستان".

دەستەی ژینگە وێڕای سویاسكردن داوا دەكات نموونه‌ی ئەو كەسانە هه‌ر له‌زۆربووندا بێت و دووپاتی دەكاته‌وە جێده‌ستی چاكه‌ی ئەو دڵسۆزانە هه‌میشه‌ دیارو به‌رچاوه‌.