كونسوڵی ئه‌مریكا: له‌ ‌پشتگیریی و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كونسوڵی ئه‌مریكا: له‌ ‌پشتگیریی و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

 

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ کۆبوونەوە و كونسوڵی ئەمریكا رایگەیاند، کە بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ له‌ ‌پشتگیری و پشتیوانی و هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانمان بۆ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئه‌مڕۆ 2ی8ی2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر و وه‌فدێكی سه‌ربازی یاوه‌ری كرد.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكوومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ی كرد، كه‌ رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ریان گێڕاوه‌ له‌ هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له ‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا".

ئەوەش خراوەتە روو، کە وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووە: "به‌گه‌رمی پێشوازی لەو لێكتێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م دوایه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، كه‌ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی تێدا به‌شداره‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ جێی ستایش و بایه‌خی ئێمه‌یه‌، ئه‌و پێشهاته‌ سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونتانه‌ به‌ ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه‌ كاركردنی دڵسۆزانه‌ له هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌دا، وەزیری پێشمەرگە جەختی كردۆتەوە به‌رده‌وامی ئەمریكا له‌ پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان تۆكمه‌تر ده‌كات".

روونیشکراوەتەوە، كونسوڵی گشتی كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، "بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ له‌ ‌پشتگیری و پشتیوانی و هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانمان بۆ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، كونسوڵ گوتیشی: ده‌مانه‌وێ له‌ میانی كاری داهاتووماندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له‌ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".

ئاماژە بەوەش كراوە، پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و دواین هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ و پرسی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق باسی لێوەكراوە.