به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان: پشکی پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی به‌رگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریکا بۆ ساڵی 2022 دیاری كراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان: پشکی پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی به‌رگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریکا بۆ ساڵی 2022 دیاری كراوە

“ئەو هێزانە دەمێننەوە كە مه‌شق و ڕاوێژ به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و پێشمه‌رگه‌ دەكه‌ن”

 نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ له‌ بودجه‌ی ٢٠٢٢ی ئه‌مه‌ریکا، پشکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دیاری کراوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، له‌لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکاوه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بودجه‌که‌ بدرێت.

به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌رفه‌تێكی بایه‌خدار بوو بۆ هه‌ردوولا، كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیاندا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كەیان پابه‌ندبوونی خۆی دووپات بكاته‌وه‌، به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی دووقۆڵی. بۆ داهاتووش ئه‌وه‌بوو بینیمان له‌و دیالۆگه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له‌ شاندی عێراقی، به‌شدارییەکی گرنگی له‌ گفتوگۆكاندا كرد”.

سەبارەت بە دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، گوتی: “دیالۆگه‌كه‌ زۆر بابه‌تی جۆراوجۆری لەخۆ گرت، وه‌ك وزه‌، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ته‌ندروستیی گشتی، فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و خوێندی باڵا، مافی مرۆڤ، كاروباری ئاسایش، چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی 10ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپاشه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت”.

لەبارەی دەرەنجامەکانی ئەو دیالۆگە، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مه‌ریکا  رای گەیاتد: “به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان، هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق نامێنێت و ئه‌ركیان ده‌بێته‌ ڕاوێژكاری، ئه‌مه‌ش له‌كۆتایی ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی (كواڵێیشن) و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ده‌مێننه‌وە،‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاوێژ به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و به‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پڕبایه‌خه،‌ چونكه‌ به‌ هه‌موومانه‌وه‌ شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ین".

جەختیشی کردەوە: "ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه‌، کە پشتیوانیی به‌رنامه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات، ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كار ده‌كه‌ین بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌، كه‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندیی بدات بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان، ئه‌م هاوكارییه‌ به‌شێكه‌ له‌ بودجه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا كۆنگرێس ڕه‌چاوی بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی 2022 ده‌كات و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌و،‌ كه‌ پێویسته‌ پشگیریی دارایی و لۆجستییان بۆ پێشمەرگە هەر به‌رده‌وام بێت".