گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی باندێكی ڕاگه‌یاند، كه له‌ژێر ناوی پێدانی دۆلاری لیبی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، به زه‌بری چه‌ك پاره‌یان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/8/2021، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی باندێكی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر سكاڵامان گه‌یشته ده‌ست، كه چه‌ند باندێك هه‌ن و هه‌ڵده‌ستن به لێسه‌ندنی پاره، كه ئه‌و بانده به شێوازی ڕێگری و به زه‌بری چه‌ك، له شه‌قامه‌كانی 120 و150 مه‌تری، به ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ تاوانیان ده‌كرد، زانیاریی ورد وه‌رگیرا، كه بانده‌كه سێ كه‌سن و ده‌ستگیر كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و بانده له ڕێی په‌یج و ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ڵكیان ده‌برده ئه‌و شوێنانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیان بوو له شه‌قامه‌كانی 120 مه‌تری و 150 مه‌تریی هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان لێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵده‌ستان به‌خستنه‌ڕووی دۆلاری لیبی، كه له كوردستان بوونی نییه، بۆیه بۆسه‌یان بۆ خه‌ڵك داده‌نا و ئه‌و باندانه به زه‌بری چه‌ك پاره‌كانیان لێ ده‌سه‌ندن و ده‌ڕۆیشتن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌و بانده‌ی ده‌ستگیر كراوه، تا ئێسته دانیان به چوار تاواندا ناوه و تاوانی دیكه‌ش ئه‌نجام دراوه، "هاووڵاتیان كه حاڵه‌تی له‌و جۆره‌یان به‌سه‌ر هاتووه، ده‌توانن بێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ئه‌و بانده، ئۆتۆمبێلیشیان ده‌خسته ڕوو، كاتێك ئه‌و كه‌سه ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی بیكڕێ، به زه‌بری چه‌ك ده‌یانبرده شوێنێك پاره‌كه‌یان لێ ده‌سه‌ند و به جێیان ده‌هێشت.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه به پێی مادده‌ی 442ـی یاسای سزاكان به‌ندن، جاری وایه ده‌گۆڕێ و ده‌كرێ بۆ 456، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێ، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه ئه‌مه سێیه‌مجاره ده‌ستگیر ده‌كرێ، پۆلیس گرتوویه‌تی و دراوه‌ته دادگه، به‌ڵام مادده‌ی 456 حوكمه‌كه‌ی كه‌مه و دوای ماوه‌یه‌ك به‌رده‌بن.
وتیشی: داوا ده‌كه‌ین ڕێكاری یاسایی ته‌واویان له‌دژ بگیرێته به‌ر، چونكه به ڕێگری و زه‌بری چه‌ك ئه‌و كاره‌یان كردووه، داوا ده‌كه‌ین دادگه ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بكا.