کۆیە.. هەڵمەتی پاككردنه‌وه‌ى كانى و كارێزەکان و دابینكردنى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییەکان بەڕێوەدەچێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆیە.. هەڵمەتی پاككردنه‌وه‌ى كانى و كارێزەکان و دابینكردنى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییەکان بەڕێوەدەچێ

به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییه‌كان،پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ له‌ سنووری قەزای کۆیە هه‌ڵمه‌تێك ئەنجام دەدەن.


خه‌سرۆ نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى كۆیه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى سنووره‌كه‌مان به‌ هاوكارى دانیشتووانی ناوچەکان هه‌ڵده‌ستین به‌ پاككردنه‌وه‌ى كانى و كارێز و دروستكردنى چاڵه‌ ئاو بۆ باڵنده‌ و ئاژه‌ڵە كێوییه‌كان".

گوتیشى: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌نیازین له‌ ڕۆژانى داهاتوودا له‌ چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانەی سه‌رچاوەی ئاویان لێنییە له‌ ڕێگه‌ى بردنى ئاو و دانانى له‌ چه‌ند خاڵێك،كێشه‌ى نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان كه‌ سامانێكى گرنگى جوانى و ژینگه‌ى كوردستانن، چاره‌سه‌ر بكه‌ین".