هەرێمی کوردستان.. لەم مانگەوە مووچەى پلە باڵاکان کەم دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەرێمی کوردستان.. لەم مانگەوە مووچەى پلە باڵاکان کەم دەکرێتەوە

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێداچوونەوە بە دۆسیەى پلە باڵاکان نزیکە لە تەواو بوون و لەم مانگەوە بەپێى سیستەمى تازە مووچە وەردەگرن، هەر کەسێکیش بە نایاسایی خانەنشین کرابێ پلەکەى وەردەگرێتەوە.

د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی، ماوەیەکى زۆرە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوە بە دۆسیەى خانەنشینى پلە باڵاکانى هەرێمی کوردستان دەکەن لەوانەش وەزارەتى دارایی و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەوەى روون بێتەوە ئەو کەسانەى بە نایاسایی بە پلەى تایبەت خانەنشین کراون و شایستەى ئەو پلەیە نین، پلەکەیان لێوەربگرێتەوە".

راشیگەیاند: "رێککارەکانى پێداچوونەوە بە دۆسیەى خانەنشینى پلە باڵاکان لە قۆناغى کۆتاییدایە و لەم مانگەوە تەواوى دۆسیەکان یەکلا دەکرێتەوە، ئەو کەسانەى پلەى تایبەتیان وەرگرتووە و شایستەش نەبوون، بەپێى ساڵانى خزمەت و شایستەبوونیان دووبارە پلەیان پێدەدرێت".

ئەوەشى خستەڕوو: "لە کوردستان نزیکەى 1490 کەس بە پلەى تایبەت خانەنشین کراون، بەشێکى زۆرى ئەو کەسانە شایستە نین، ئەو کەسانەى کە شایستەن لەم مانگەوە 50%ى مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکى باشە بۆ حکوومەت چونکە داهاتێکى باش بۆ خەزێنەى حکوومەت دەگەڕێتەوە".