لە شارەزوور پێشانگایەكی كتێب كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە شارەزوور پێشانگایەكی كتێب كرایەوە

ئەمڕۆ یەكشەمە لە شارۆچكەی شارەزوور پێشانگایەكی كتێب كرایەوە و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

غەزالە سدیق، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی شارۆچكەی شارەزوور، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 8ی 2021، بەسەرپەرشتی قایمقامی شارەزوور و بەچاودێری كتێبخانەی گشتیی شارەزوور هەریەكە لە دەزگاكانی تەفسیر و نارین و فام ،لە باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی هونەری شارەزوور پێشانگایەكی كتێب كرایەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێ".

گوتیشی: "لە پێشانگاكەدا هەزار ناونیشان بە نزیكەی چوار هەزار كتێب بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی لە بوارەکانی ئابووری و تەندروستی و پزیشكی و رامیاری و دەروونی نمایش كراون بە داشكاندنی لە 30% ب ۆسەرجەم زمانەكان".