ئەمڕۆ یەكشەممە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتیمانیی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و شاندێكی هاوپه‌یمانان لە كۆبوونەوەیەكدا جەختیان لەسەر به‌رده‌وامی و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و ئەنجامدانی چالاكیی هاوبه‌ش كردەوە بەتایبەتی په‌یوه‌ندیی نێوان كاروباری سوپا و خەڵکی سڤیل.
بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە ئه‌مڕۆ عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی كرد له شاندێكی راوێژكارانی میدیایی هاوپه‌یمانان لە هەرێمی کوردستان كه پێكهاتبوون لە مێجه‌ر جودی له سوپای ئیتالیا و مێجه‌ر كریس له سوپای ئه‌ڵمانیاو كابتن جاكی له سوپای ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ریان.
له كۆبوونه‌وه‌یەكدا كه عه‌مید مزه‌فه‌ر سه‌ید حه‌سه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌ی بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا جه‌ختیان له درێژه‌دان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به تایبه‌تی له بواره‌كانی میدیای سه‌ربازی و هۆشیاری نیشتیمانی كرده‌وه، لە ته‌وه‌رێکی سه‌رەكی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بیرۆكه و دانانی پلانی هاوبه‌ش بۆ په‌یوه‌ندی نێوان كاروباری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی خرایەڕوو و گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به شاندی هاوپه‌یمانانی راگه‌یاند: ئه‌م بواره زۆر گرنگه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ له قۆناغێی نوێی كار‌و چالاكیه‌کانی میدیایی و هۆشیاری نیشتیمانیدا، ئه‌م بواره به‌شێكی سه‌ره‌كی كاره‌كانمان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند پرۆژه‌یەکی دیراسه‌كراومان هه‌یه، وتیشی: چاومان له پاڵپشتی و به‌شداری كرده‌یی هاوپه‌یمانانه تا پرۆژه‌كانمان باشتر به‌ڕێوه‌بچن و ئه‌نجامی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مداریان هه‌بێت.
شاندی هاوپه‌یمانان، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاری و چالاكی هاوبه‌ش له‌و بواره‌دا دووپاتكرده‌وه و رایانگه‌یاند: ئه‌وان به جدی ئاماده‌ن ئه‌زمونی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له بواری بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی نێوان سوپا‌و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن و به‌شدار بن له چۆنێتی په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و بنه‌مایانه‌و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامێكی ستانداری سه‌ربازی، له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسا مرۆیی و سه‌ربازییه نێوده‌ودوڵه‌تیه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بڕیاریان دا، کە چالاكی هاوبه‌ش له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له‌و کۆبوونەوەیەدا، شاندی هاوپه‌یمانان پرۆپۆزه‌ڵێكی گرنگیان له‌باره‌ی چۆنێتی په‌یوه‌ندی و كاری نێوان و سوپا و خەلکی سڤیل پێشكه‌ش كرد، لای خۆیەوە عه‌مید عوسمان به گه‌رمی پێشوازی و سوپاسگوزاری وه‌زاره‌تی بۆ ئه‌و هاوكاریه پێشكه‌ش بە شاندی هاویمانان كرد، هیوای خواست پێكه‌وه ئه‌م كاره نوێیه له وه‌زاره‌ت و ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بخه‌نه سه‌ر رێچكه‌و ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتووی هه‌بێت.