كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەمچەماڵ.. وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا.

شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/8/2021، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە، لە ڕێگەی نێوان تەكیەی كاكەمەند و چەمچەماڵ، بەدیاریكراوی نزیك وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ گەنجێك كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، تەمەنی 26 ساڵ بووە و دانیشتووی ناحیەی شۆرشی سەر بە چەمچەماڵ بووە گیانی لەدەست دا".

گوتیشی: " ئەو کەسە بەهۆی رووداوەکە بە سەختی بریندار ببوو دوای گەیاندنی بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا".