وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکە دەکات پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکە دەکات پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرن

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکە دەکات کە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن و پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە (٤٢٦٢) مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکە پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و ژمارەکە لە هەڵکشانە.


ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا(٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە ، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان. بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان. بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ گشت لایەک.

وەزارەتی پەروەردە
١ ی ٨ ی ٢٠٢١