عێراق.. لە ماوەی كاتژمێرێكدا دوو هێرش كرایە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. لە ماوەی كاتژمێرێكدا دوو هێرش كرایە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ماوەی یەك كاتژمێردا دوو هێرشی جیاواز كرایە سەر كاروانەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كاتی تێپەڕینی بە ڕێگەیەكی سەرەكیی شارەكەدا، لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەم هێرشە هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە پێش كەمتر لە یەك كاتژمێر، كاروانێكی تری هێزەكانی هاوپەیمانان لە كاتی تێپەڕینی بە ڕێگەی پارێزگای دیوانییەدا، لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كرایە ئامانج و ئەویش بەبێ زیان لێ دەرچوو.

ماوەی چەند هەفتەیەكە هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەردوو حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و حكوومەتی ئەمریكا لەسەر كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتیی ئەمریكا تا كۆتایی ئەمساڵ ڕێككەوتوون.