سەرکردەیەکی پارتی: دەبێ ئیتر رێگە نەدرێ پەکەکە سەرانە لە هاووڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری وەربگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکردەیەکی پارتی: دەبێ ئیتر رێگە نەدرێ پەکەکە سەرانە لە هاووڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری وەربگرێت

"لە سنووری دەسەڵاتی پەکەکە قاچاخچێتی بەردەوامە"

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان، په‌که‌که‌ بازگه‌ی داناوه‌ و کاری قاچاخچێتی ده‌کات و باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵک وه‌رده‌گرێت، بۆیە ده‌بێ ڕێگەی پێ نەدرێت.

نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “په‌که‌که‌ ده‌بێ له‌و ناوچانه‌ بکشێته‌وه‌ که‌ بازگه‌ی داناوه‌ و باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵک وه‌رده‌گرێت. له‌گه‌ڵ نه‌مانی قاچاخچێتیی سنووره‌کانی سلێمانی، ده‌بێ ده‌روازه‌کان و بازگه‌کانی په‌که‌که‌ش، که‌ ناڕاسته‌وخۆ دروستی کردوون، ئه‌وانیش نه‌مێنن”.

ئەوەشی نەشاردەوە كە له‌ سنووری پشده‌ر و له‌ سنووری پێنجوێن، ”په‌که‌که‌ به‌ئاشکرا بازگه‌ی داناوه‌ و باج و سه‌رانه‌ لە گوندنشینه‌کانی کوردستان وه‌رده‌گرێت و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه‌، جیا له‌وه‌ی به‌ هه‌ر جۆرێک هه‌یه‌، پێویستە مه‌ترسیی په‌که‌که‌ له‌سه‌ر سنووره‌کان دووربخرێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ زیانیان بۆ ئیداره‌ی کوردستان هه‌یه‌، چونکە په‌که‌که‌ ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا فه‌رز بکات”.

نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: “خه‌ڵکی سنووره‌کان له‌ په‌که‌که‌ نیگه‌رانن و له‌ ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ و شه‌ڕ لەگەڵیاندا روویدا، چیتر قبووڵ ناکرێت په‌که‌که‌ له‌ سنووری باشووری کوردستان ئه‌و ره‌فتارانه‌ بکات”.