ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتار شێروان میرزا ئەندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند بەم زووانە حكوومەتی فیدراڵی 200 ملیار دیناری تر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەمەش بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵییە.
شێروان میرزا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "كوردستان24"، ئاشكرای كردووە كە به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵییدا ئیمزا كراوه، به‌م نزیكانه 200 ملیار دیناری تر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت.
ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی گوتووە كە به‌گوێره‌ی یاسای بودجه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كراوه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە كە له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه، پێویسته تا وردبینی له داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت، حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێوه‌ی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، كه پرۆسه‌ی وردبینیكردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی دیوانه‌كانی چاودێری دارایی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
جێی باسە مانگی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكرێت.
پێشتریش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كردبووه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌رده‌وام بێت و مانگانه ئه‌و 200 ملیار دیناره ره‌وانه بكات، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له كاتی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.