كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەدوای ماسیدا ئەم خۆراکانە مەخۆ

 

ماسی یەکێکە لەو خۆراکە بەسوودانەی، کە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمیگاسی، بەڵام سروشتی ئەم خواردنە وایە، کە لەگەڵ هەندێک خۆراکی تر گونجاو نییە.

پسپۆڕانی بواری خۆراک لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) روونکردنەوەی زیاتر دەدەن و دەڵێن وا باشترە دوو سەعات دوای خواردنی ماسی له خواردنی هەندێک خۆراکی تر پارێز بکەن.

ئەو خۆراکانەی نابێت دەستبەجێ دوای ماسی بخورێن بریتین لە: دۆ، شیر، ماست و میوە، خواردنی ئەم چەند خۆراکە دوابەدوای ماسی، تەندروستیتان تێک دەدات و کێشەتان بۆ دروست دەکات.