دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە كوردستانییەكان پێك دەهێندرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە كوردستانییەكان پێك دەهێندرێن

 

نوێنەری هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا پێشمەرگە و سوپای عێراق بە دوو لیوای هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكان ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی داعش بەڕێوە دەبەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/8/2021 لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوای پێكهێنانی ژوورە هاوبەشەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كوردستانییەکان، بەرەوپێشچوونێك دروست بووە كە ئەویش دروستبوونی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپایە و ئێستا كارەكان بۆ پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە لە كۆتاییدایە و تەنیا ماوە مەشق و ڕاهێنان بكەن".

روونیشی كردەوە: "دوای مەشق و راهێنانەكانیان، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كوردستانییەكان ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش بەڕێوە دەبەن".

هەر لەمبارەیەوە عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێستا سه‌رقاڵی درووستكردنی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌ین و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به‌ هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن و دیاره‌ ئەمریكاش پشتیوانیی ئه‌م هه‌نگاوه‌ دەكات".