سروودبێژەكەی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سروودبێژەكەی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

 

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق دەستگیرکردنی سروودبێژی بەناوبانگی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی8ی2021، لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، ئەبو جەڕاحیان دەستگیر کردووە".

لیوا یەحیا رەسوڵ هەروەها رایگەیاندووە: "ئەبو جەڕاح فەرماندەی مەفرەزەیەکی داعش بووە لە ویلایەتی باشووری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و سروودبێژی بەناوبانگی رێکخراوەکەش بووە".