لە عێراق 77 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە عێراق 77 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 10 هەزار و 215 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/8/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 9 هەزار و 394 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 7 هەزار و 820 کەسیش چاکبوونەتەوە، 77 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 635 هەزار و 993 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 472 هەزار و 93 کەس چاک بوونەتەوە و 18 هەزار و 734 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.