له‌ هه‌ولێر شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كى كوردستان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كى كوردستان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی 6ى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كى كوردستان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/8/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی 6ى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئه‌مڕۆ تیمى چاکكردنەوەی شەقامەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 6، له‌ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی چاڵه‌كانى شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی ئەسفەلتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر به‌رده‌وام بوون".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی 6ى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم هەڵمەتە بە چڕوپڕی بەردەوام دەبێت.