سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/8/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە د. هەیسەم جبووری، سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات کرد، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، هه‌روه‌ها جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کرایەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان.