بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پشووەکانی پەرلەمان بڵاوکردەوە.
سامان ئەحمەد بەکرد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: "دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی7ی2021، په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆتایی خولی به‌هاره‌ى خۆى ڕاگه‌یاند، له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بێئه‌وه‌ى له بابه‌ته‌كه بگه‌ن، پۆست و توانجی ناڕه‌وا ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت".
دەشڵێت: "لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵێكدا دوو وه‌رزى یاسادانانى هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن وه‌رزى به‌هاره و وه‌رزى پاییزه، كه بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاوشێوەی هەموو پەرلەمانەکانی تر‌ى جیهان ڕێکخراوە و دیاری کراوە، ئه‌و پشووه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رگاى په‌رله‌مان دابخرێت و بچنه‌وه ماڵه‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكو ته‌نیا دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام نادرێن، له كاتی پێویستیشدا ده‌توانێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدات بۆ هه‌ر پرسێك كه گرنگ بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و لیژنه‌كانیش له ئه‌رك و به‌دواداچوونه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن".
ئاماژەی بەوەش داوە، کە پشووی پەرلەمان بە پێی پەیڕەو دەبوایه لە مانگەکانی 7 و 8 بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان له‌به‌ر پێویستی بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژ کردەوە.