كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە عێراق 62 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 10 هەزار و 215 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 31/7/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 10 هەزار و 215 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 8 هەزار و 614 کەسیش چاکبوونەتەوە، 62 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 626 هەزار و 599 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 464 هەزار و 273 کەس چاک بوونەتەوە و 18 هەزار و 657 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.