سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆی واژۆ كرد و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بگرنه‌به‌ر.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجووومەنی وەزیران کە بە واژۆی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە و تێیدا بڕیاردراوە بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەبەخۆی زاخۆ کە پێک دێت لە قەزای زاخۆ و قەزای باتیڤا، و هێنانەکایەی ئیدارەی سەبەخۆی سۆران کە پێک دێت لە قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.