کرماشان.. ژنێک لەسەر شەقام پێنج گوللە بە هاوسەرەکەیەوە دەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کرماشان.. ژنێک لەسەر شەقام پێنج گوللە بە هاوسەرەکەیەوە دەنێت

ئەمڕۆ شەممە لە شاری کرماشان و لەبەردەم دامەزراوەی چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان، ژنێک بە پێنج گوللە هاوسەرەکەی بریندار کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵات، ئەمڕۆ شەممە 31/7/2021 لەبەردەم دامەزراوەی چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان، ژنێک کە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی خێزانییان هەبووە، دەسترێژی گوللەی لە هاسەرەکەی کردووە و پێنج گوللەی پێوە ناوە و  و بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە، ئەو ژنە پاش تەقەکردن لە هاوسەرەکەی کە لەناو ئۆتۆمبێل بووە هەڵاتووە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

کێشە و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان وەک کوشتن و گیروگرفتی زێزانی لە ئێران و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هۆکارەکانی بۆ  بێکاری، هەژاری و گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان دەگەڕێتەوە، ڕۆژە لە دوای ڕۆژ لە زیادبوونن.