له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییه‌كانی گەڕەکەکان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییه‌كانی گەڕەکەکان كرا

 سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، لە سەر رێژەی ١٥٪ و ١٠٠٪ی داهاتی شارەوانی، دەست بە پرۆژەکانی ناو گەرەکەکان کراوە  لە ئێستا ئەم پرۆژانە دەست پێ کراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/7/2021، سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، لە سەر رێژەیی ١٥٪ و ١٠٠/ ی داهاتی شارەوانی ، دەست بە پرۆژەکانی ناو گەرەکەکان کراوە  لە ئێستا ئەم پرۆژانە دەست پێ کراون.

پڕۆژه‌كان بریتین له‌:

١- دروستکردنی شەقامێکی ١٥م لە گەڕەکی شارەوانی

٢- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ئەندازیاران

٣- تێکەڵەڕێژکردنی سایدی دووەمی شەقامی (٣٠)م لە گەڕەکی فەرمانبەران بە تێکەڵەی جۆری B

٤- دروستکردن و تەواوکاری شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران (١٠) هەزاری لەگەل ئاوەرۆیی لوولەیی

٥- دروستکردنی شەقامێکی کۆنکریت لە گەڕەکی موفتی

٦- دروستکردنی ئاوەرۆیی لوولەیی لە گەڕەکی مامۆستایان

٧- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی گرد جووتیار.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌:  لە ماوەی داھاتوو چەندین  پرۆژەی تر، کە پێش ماوەیەک ئاماژەیان پێ کرابوو، دەچنه‌ واری جێبەجێکردنه‌وه‌.

May be an image of tree and road

 

 

May be an image of outdoors, tree and text

 

May be an image of road, tree and text

 

May be an image of outdoors

 

May be an image of outdoors and text

 

May be an image of road and text

 

May be an image of outdoors and text