سەرکردەیەکی عێراقی: جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکردەیەکی عێراقی: جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو

سەرکردەیەکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو.

میسال ئالوسی، سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری پارتی ئوممەی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەیامێکی لە 38ـەم ساڵوەگەڕی ئەنفالکردنی بارزانییەکان، بڵاو کردووەتەوە.

میسال ئالوسی رایگەیاندووە، هەموو جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو، بۆیە ”فاشیستی نەتەوەپەرست“ کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجەشی ئەنجام دا، وەک ئاماژەیەک بۆ رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتیی سەدام حوسێن.

ئەو سەرکردە عێراقییە پێی وایە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وتیرۆرکردنی کەسایەتییەکان و رفاندن و کوشتن لە عێراق درێژکراوەی کارە فاشیستییەکان بە دەمامکی تائیفیەت.

رۆژی 31-7-1983، رژێمی بەعس هەشت هەزار پیاو و گەنجی و منداڵی کوڕی بارزانییەکانی لە پرۆسەی بەدنوی ئەنفالدا، راپێچی بیابانەکانی عێراق کرد و بە زیندوویی خستنیە ژێر خاک و شەهیدی کردن.