كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە نزیك دەریاچەی حەمرین گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیك دەریاچەی حەمرین لە سنوری شارەدێی سەعدیەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین، گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژراوە.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 31/7/2021 گەورە تیرۆریستێكی داعش لە نزیك دەریاچەی حەمرین لە سنووری شارەدێی سەعدیە كوژراوە".

گوتیشی: "ئەو تیرۆریستە بە ئەبوو سەعد سەمین ناسراو بووە و لە بۆسەیەكی هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و لە نزیك دریاچەی حەمرین لە سنووری شارەدێی سەعدیە كراوەتە ئامانج و كوژراوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ناوبراو پیلانداڕێژی زۆربەی كردەوە تیرۆریستییەكانی سنووری سەعدیە و گولاڵە بووە".