عێراقییەک بەهۆی دارخورمایەک دەستڕێژی گوللە لە هەشت کەسی خێزانەکەی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراقییەک بەهۆی دارخورمایەک دەستڕێژی گوللە لە هەشت کەسی خێزانەکەی دەکات

هاووڵاتییەکی عێراق لە سنووری پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا، بەهۆی دارخورمایەکەوە دەستڕێژی گوللە لە هەشت ئەندامی خێزانەکەی دەکات.

رووداوەکە لە شاری حیللەی سەنتەری پارێزگای بابل رووی داوە، کە بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەندامانی خێزانەکە، دروست بووە.

یەکێک لە براکان داوای کردووە ئەو زەویەی دارخورمایەکی تێدایە، بەو بدرێ، خوشک و براکانیشی ناڕازی بوون و دەمەقاڵێ دورست بووە.

دوای دەمەقاڵێیەکە، ئەو برایەی داوای زەویی دارخوماکەی کردووە، بە کلاشینکۆف دەستڕێژی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و بەهۆیەوە دوو برا و برازایەکی خۆی و ژنێکی کوشتووە و چوار خوشک و برای دیکەشی بریندار کردووە.

هەروەک میدیا عەرەبییەکان باسی دەکەن، ئەو دارخورمایەی ئەو کەسە بەهۆیەوە هەشت کەسی کوشت و بریندار کرد، بەردار نییە.