به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵی كورد له سنووری خانه‌قین چۆڵیان كردووه و به‌شێكی زۆری لادێكانیش كه كوردنشینن، چۆڵ كراون و باریان كردووه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "له خانه‌قین 36 گوندی كوردنشین چۆڵ كراون و له‌و گوندانه‌ی كه عه‌ره‌ب و بوون و ناوه به‌ناوه كوردی تێدا بووه، كورده‌كان لەو شوێنانە دەرکراون و 500 خیزانی باریان كردووه و به‌شێكیان چوون بۆ سلێمانی و ئه‌م ره‌وشه ده‌ره‌نجامی 16ی ئۆكۆتبه‌ر کە هاته ئاراوه و حه‌شدی شەعبی ته‌واو ناوچەکەی كۆنترۆڵ كردووه و خانه‌قین مه‌ترسی جدی له‌سه‌ره و حه‌شدی شەعبی بیانوو به خه‌ڵك ده‌گرن، دوێنێ شه‌و هه‌وڵیان داوه كۆمه‌ڵێك چالاكوانی كورد ده‌ستگیر بكه‌ن".
گوتیشی: "ناوچەی ماددەی 140 بەگشتی لە شنگالەوە تا خانەقین لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە ئاوات و هیوایەک هەبوو کە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە لە سەرەتای پرۆسەی ئازادی‌دا هەنگاوەکان بە خاوی نران".
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەش کرد: "لە دوای 2003ـوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکوو 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خانەقین، کەرکووک و شنگال خۆی بە کردەیی حاکم بوو و شارەکان بە دەستی خۆیەوە بوو، به‌س ئێستا هیچ به‌ده‌ستمان نه‌ماوه".