كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەم بووە.

ئەمڕۆ شەممە 18-7-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە لە نۆ وڵاتەوە پێنج ملیۆن و 197 هەزار بەرمیل بووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی پێشووتر کەمتر بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 476 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 621 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 449 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 363 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 168 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 145 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 480 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو

- 144 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 139 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 55 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا