ماوه‌ى لێدانى له‌زگه‌ و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماوه‌ى لێدانى له‌زگه‌ و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه‌

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ماوه‌ى لێدانى له‌زگه‌ و لۆگۆى تاكسى، بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/7/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و نووسیویه‌تى: "ماوه‌ى لێدانى له‌زگه‌ و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ به‌یانییه‌وه‌ كه‌س سزا نادرێت".

له‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و په‌یج وا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌زگه‌ و لۆگۆى له‌ تاكسییه‌كه‌ى نه‌دابێت، له‌ به‌یانییه‌وه‌ 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت، فازڵ حاجى له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: " كاته‌كه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه‌ش، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵك مشه‌وه‌ش بكه‌ن".