شیرین فوئاد مەعسوم: بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون جینۆساید کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شیرین فوئاد مەعسوم: بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون جینۆساید کران

چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیەنێت، بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون، جینۆساید کران.

شیرین فوئاد مەعسوم، چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە:سەرەڕای ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک جینۆساید لە پەرلەمانی عێراقەوە، هێشتا بڕیاری قەەبووکردنەوەی کەسوکاریان نەدراوە.

شیرین فوئاد مەعسوم هەروەها رایگەیاندووە: دەڤەری بارزان به‌هۆى ئه‌وه‌ى لانكى كوردایه‌تى و شوێنى مرۆڤه‌ ئازا و نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان بووه‌، بۆیه‌ زۆرترین قوربانى داوه‌ له‌ ته‌واوى مێژووى گه‌له‌كه‌ماندا.

ئەو چاودێرە سیاسییە جینۆسایدی بارزانییەکان هاوشێوەی تاوانی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە، بە ”جینۆسایدی کەرامەتی گەلی کورد“ ناو دەبات و هۆكارى ڕاستیى تاوانی ئەنفالی بارزانییەکانیش بۆ ئەوە دەگڕێنێتەوە، کە ئەوان ”كوردێكى پاک و پارێزه‌رى خاک و وڵات بوون“.

رۆژی 31-7-1983، رژێمی بەعس هەشت هەزار پیاو و گەنجی و منداڵی کوڕی بارزانییەکانی لە پرۆسەی بەدنوی ئەنفالدا، راپێچی بیابانەکانی عێراق کرد و بە زیندوویی خستنیە ژێر خاک و شەهیدی کردن.