كتێبی (رێبەری مەتین بۆ سەردانکەرانی تاپۆ) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كتێبی (رێبەری مەتین بۆ سەردانکەرانی تاپۆ) چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبی (ڕێبەری مەتین بۆ سەردانەکرانی تاپۆ) كە تایبەت بە چۆنیەتیی پڕكردنەوەی فۆرم و شارەزابوون لە كاروبارەكانی یاسای خانوبەرە لە نووسینی حەوێز محەمەد چاپ و بڵاو كرایەوە.

حەوێز محەمەدعەلی خۆشناو، نووسەری ڕێبەری مەتین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "من لە تاپۆی دەشتی هەولێر فەرمانبەرم و زۆر كات لە بەڕێكردنی كاری ڕۆژانەم، سەردانكەرێكی زۆرم دەبینی لە سەرجەم توێژەكان؛ كە لە نووسینی داواكاری و پڕكردنەوەی فۆرمەكانی تایبەت بە كاروباری تۆماركردنی خانوبەرە كێشەیان هەبوو".

گوتیشی: "هەوڵم داوە ئەم كتێبە وەك ڕێنیشاندەر و ڕوونكردنەویەك بخەمە بەردەستی خوێنەرانی ئازیز، بۆ شارەزابوون لە چۆنیەتیی پڕكردنەوەی ئەو فۆرمانەی ڕۆژانە پێویست دەبێت و ئەم فۆرمانە بەپێی یاسای خانووبەرە و (قانون التسجیل العقاری) ڕێك خراوە، هەروەها لەگەڵ ناساندنی جۆری داواكاری و پێشكەشكردنی مامەڵەكان دێتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەم كتێبە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی چاپ و بڵاوی كردۆتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتیەکانەوە ژمارەی سپاردنی ٥٩٧ی ٢٠٢١ی وەرگرتووە و لە چاپخانەی هێڤی بە تیراژی ٥٠٠ دانە چاپ كراوە و هۆگر سدیق نەخشەی بەرگی بۆ كردووە".