كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە فڕۆکەخانەی بەسرە هەوڵێکی هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شکستی هێنا

لە فڕۆکەخانەی بەسرە هەوڵێکی هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تورکیاوە بۆ عێراق، شکستی هێنا.

ئەمڕۆ شەممە 31-7-2021، دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: گەشتیارێکی عێراقی لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستگیر کراوە، کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە تورکیاوە هێناوەتە عێراق.

گەشتیارەکە بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵەوە گەیشتبووە فڕۆکەخانەی بەسرە.

دەستەکە هەروەها رایگەیاندووە: بەپێی یاسای 23ـی ساڵی 1984ـی هەموارکراو و تایبەت بە گومرگ، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گەشتیارەکە کردووە.

ماوەیەکە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە، بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەکەنە ئامانج.