سەركردەیەكی ئەنەكەسە: په‌كه‌كه‌ ساڵانه‌ شەش ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژئاوا به‌ خۆڕایی ده‌داته‌ رژێمی سووریا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەركردەیەكی ئەنەكەسە: په‌كه‌كه‌ ساڵانه‌ شەش ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژئاوا به‌ خۆڕایی ده‌داته‌ رژێمی سووریا

"رۆڵی سكیوریتی بۆ دیمه‌شق ده‌گێڕێت"

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی فشاره‌كانی قه‌ندیل له‌سه‌ر ئیداره‌ی‌ رۆژئاوای كوردستان، ساڵانه‌ زیاتر له‌ شەش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌داته‌ رژێمی سووریا، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی مانه‌وه‌یانه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/7/2021، نووری بریمۆ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌و رۆژه‌وه‌ی بەشار ئه‌سه‌د رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی په‌كه‌كه‌ كردووه‌، تا ئێستا بازرگانی و كاری ژێربه‌ژێر له ‌نێوان په‌كه‌كه‌ و حكوومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه‌، ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی نه‌وت به‌ قاچاخ له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق ده‌ڕوات و ساڵانه‌ مه‌زنده‌ ده‌كرێت شەش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بدرێته‌ حكوومه‌تی سوریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "تا ساڵی رابردووش، ئاشی گه‌نم و ئاردی جه‌زیرێ به‌ ده‌ست رژێمه‌وه‌ بووه‌ و ئێستاش په‌یه‌ده‌ له‌ ژێر ده‌ستی خۆیدایه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاردی نییه‌ و به‌ قاچاخی هه‌مووی ده‌نێرێت بۆ دیمه‌شق، رێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌ها كراوه،‌ په‌كه‌كه‌ وه‌كوو سكیوریتی بێت بۆ پارێزگاری له‌ بیره‌ نه‌وته‌كان و په‌كه‌كه‌ نه‌وت بفرۆشیت و دۆلار بنێرێت بۆ دیمه‌شق".
نوری بریمۆ، دووپاتیشی كرده‌وه‌: "په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ قاچاخیی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا كردووه،‌ به‌رده‌وام بڕه‌ نه‌وتێكی زۆر ده‌درێته‌ حكوومه‌تی سوریا و هێشتا بۆڕیی نه‌وتی رمێلان و حه‌مس له‌كاردایه‌‌ و به‌رده‌وام نه‌وتیش به‌ تانكه‌ر ده‌چێت بۆ دیمه‌شق و فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ و دیمه‌شق ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش رانه‌وه‌ستاوه،‌ به‌رده‌وام په‌كه‌كه‌ سزاكانی دیمه‌شق له‌ لایه‌نی ئه‌مریكاوه‌ سووك ده‌كات، زانیاری هەیە كە له ‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌وه‌ فه‌زاحه‌تی گه‌وره‌ به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا هێنراوه‌".