توێژەرێکی سیاسی: باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە دوا بخرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

توێژەرێکی سیاسی: باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە دوا بخرێت

توێژەرێکی سیاسیی عێراقی پێی وایە باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دوا بخرێت.

حەمید کیفائی، توێژەری سیاسی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئامانجی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان سەرهەڵدانی چینێکی سیاسیی نوێیە.

حەمید کیفائی هەروەها رایگەیاند: سووربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە سەرەڕای ئەوەی دەزانن هەڵبژاردنەکە شکست دەهێنێت، ”هەڵەیەکی گەورەی حکوومەتی عێراقە“.

ئەو توێژەرە پێی وایە ئەگەر حکوومەتی عێراق ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردنەکە کشاونەتەوە بە بەشداریکردن رازی نەکات، ئەوا ”باشترە هەڵبژاردنەکە بۆ کاتی ئاسایی خۆی لە ساڵی 2022، دوا بخات.

حەمید کیفائی هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر نیوە یان زیاتری ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بایکۆتی پرۆسەی دەنگدان بکەن، ئەوا هەڵبژاردنەکە شەرعیەتی تەواوی نابێت و عێراق تووشی هەمان کێشە و ململانێکانی دوای هەڵبژاردنی 2018 دەبێت.

بە گوشاری خۆپیشاندەران و مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کرد، بەڵام دواتر وادەکە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بۆ 10-10-2021 دوا خرا.