خورماتوو.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خورماتوو.. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری شارۆچكەی خورماتوو تەقینەوەیەک رووی داوە و بەو هۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

عەمید حوسەین عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 31/7/2021 بۆمبێكی چێنداو لە ناوچەی زەرگەی خورماتوو بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا و تەقییەوە".

گوتیشی: "لە ئاكمی ئەو تەقینەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و دوو چەکداری  دیکەش یندار بوون".

راشی گەیاند: "ئێستا بەو هۆیەوە ناوچەكە گەمارۆ دراوە".