ئەمڕۆ 38مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ 38مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکانە

ئەمڕۆ 31 ی تەمموز، 38 ساڵ بەسەر یەکێک لە تاوانە دڕندەكانی كومەڵكوژی دژ بە گەلی كوردستان لەسەر دەستی فاشیزمی بەعس تێپەڕ دەبێت، کە ئەویش تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدكردنی بارزانییەكانە کە تێیدا هەشت هەزار هاووڵاتیی بێتاوان کۆمەڵکوژ کران.

 38ساڵ لەمەوبەر و بەرەبەیانی 31/7/1983 بە پیلانێكی پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراو ڕژێمی ڕووخاوی بەعس و بە فەرمانی سەدام حوسێن شاڵاوی رەشبگیریی بارزانییەكانی لە كۆمەڵگەكانی هەریر، قوشتەپە، بەحركە و دیانا دەستی پێکرد و بردنیان بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق و لەوێ زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کران.

تەنیا دوو مانگ دوای ئەو تاوانە دژە مرۆییە سەدام حوسێن مەبەستی رژێمەکەی لەو تاوانە نەشاردەوە و بە ئاشکرا لە دەزگاکانی میدیاوە گوتی: "ئەوانە بە توندی سزای خۆیان وەرگرت و فڕێ درانە دۆزەخەوە".

بە گوێرەی ئەو ئەو پێوەر و یاسانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ لە 12-1-1951 ـەوە پەسەندی کردوون کاری پێدەکرێت، قەتڵوعام و کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی و دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە.

دوای ساڵی ٢٠٠٥، لە کۆی (١٦) دۆسیەی کورد لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقدا، تەنیا (٦) دۆسیە یەکلایی کرایەوە، لەوانە: "کیمیابارانی ھەڵەبجە، ئەنفال، بێ سەروشوێنکردنی بارزانیەکان، و فەیلییەکان) بە جینۆساید ناسێندران.

هەرچەندە دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق لە 3-5-2011 بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکەی داوە، بەڵام بە فەرمی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە جینۆساید نەناسێندراوە و حکوومەتی عێراقیش داوای لێبووردنی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و بارزانییەکان نەکردووە و قەرەبووی هیچیان نەکردووەتەوە.

لە ساڵی 2005 رووفاتی 503 کەس لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤ و لەساڵی 2014 یش 93 رووفاتی دیكە لەڕێگەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هێنرانەوە بارزان و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی دیکە بەردەوامە.

یادەکە لە کاتێکدایە پرۆسەی دەرهێنانەوەی رووفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی لە ساڵی ڕابردوودا سەماوە دەستی پێکردووە، لەکۆی 80 رووفات زیاتر لە 60 رووفاتیان پرۆسەی پاککردنەوە و ھەڵگرتنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام پرۆسەکە بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە ڕاگیراوە.

بە گوتەی ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان، بە پاڵپشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان مۆنۆمێنتێکی بەشکۆ و سەردەمیانە بۆ قوربانییانی جینۆسایدی بارزانییەکان لە دەڤەری بارزان دروست کراوە، بەڵام لەبەر ڕەوشی کۆرۆنا نەتوانراوە لە 31یەمین ساڵوەگەڕی ئەو یادەدا ڕێوڕەسمی بۆ بگیرێت.