چارەسەرێک بۆ زوو گەیشتن بە ئۆرگازم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چارەسەرێک بۆ زوو گەیشتن بە ئۆرگازم

 

هەندێک لە پیاوان لە کاتی جووتبووندا کێشەی ئەوەیان هەیە، خێرا دەگەنە ئۆرگازم و بێ گومان ئەم حاڵەتە لە پیاواندا جێی رەزامەندیی خانمان نییە، زۆربەی پزیشکان و پسپۆڕان لەسەر ئەو ڕایە کۆکن، کە کێشەی خێرابوونی ئۆرگازم کێشەیەکی ئەستەم نییە، کە چارەسەر نەکرێت.

پسپۆڕان لە پێگەی فەریمی (زانیاری بۆ هاوسەران) ئاشکرای دەکەن: یەکێک لە چارەسەرە هەرە گرنگەکانی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک دوو جار سێکس بکەی، پاش هەفتەیەک بیگۆڕە بۆ چوار جار و وردە وردە مەوداکانی کەم بکەوە، ئەگەر ماوەیەک بەردەوام بی لەسەر ئەم حاڵەتە ڕادێی کە درەنگتر بگەیتە لوتکەی چێژی سێکسی.

چارەسەرەکانی تر بەهێزکردنی ماسوولکەکانی جەستە و وەرزشی مەلەکردنە، خەوی باش و خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە تووڕەیی، کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر ئەم کێشەیە.